ئارێز عەبدوڵڵا: نیگەرانم‌و هەست بەمەترسی گەورەی دەرەکی‌و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم
  2022-11-28       385       

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەگەرمەی ئەنفالەکان‌و شەڕی ناوخۆو برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم‌و هەست بەمەترسی گەورەی دەرەکی‌و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم".

ئاوێنە: ئارێز عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌ژێر ناوى (چی دەگوزەرێ؟) نوسیویه‌تى:"پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئێستاو پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت‌و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم".

باسى له‌وه‌شكردوه‌، "لەگەرمەی ئەنفالەکان‌و شەڕی ناوخۆو برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم‌و هەست بەمەترسی گەورەی دەرەکی‌و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم".

مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى پێیوایه‌، ئومێد نەبڕاوە، بەڵام وه‌كو ده‌ڵێت:"ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی‌و نەتەوەیی دیالۆگ‌و هاوهەڵوێستی‌و هاوکاریمان بەسەردادەسەپێنن".

ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "هەلومەرجە هەرێمی‌و نێودەوڵەتیەکان نەك لەبەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژو دژواریشن".

چاودێران پێیانوایه‌، مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان جددین‌و ئەگەری جێنۆسایدکردن‌و داگیرکردنی زیاتری خاكى كوردستان ئەگەرێکی زیندوەو تورکیا لەهەندێ ناوچە دەیان کیلۆمەتر هاتۆتە پێشەوەو تەماحی داگیرکارانەی زیاتریشى هەیەو ئێرانیش هێزێكى زۆرى كۆكردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ك باس له‌هه‌ڵوێستى دەسەڵاتدارانی ھەرێم ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن:"هێندە خەمساردن وەک ئەوەی ڕودەدات لەکیشوەرێکی تر ڕوبدات، ئەم دەسەڵاتە خەریكی ململانێی بێ ماناو یەكتر تۆمەتبارکردنن، تا ئاستی ھەڕەشەی شەڕە گەڕەك لەگەڵ یەكتر، هاوکات دابەشبونە بەسەر میحوەربەندییەكانی ھەرێمایەتی‌و جیهانیدا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×