شاخەوان عەبدوڵڵا دەنگۆی هێنانی هێزی عیراقی بۆ سنورەكانی هەرێم رەتدەكاتەوە
  2022-11-28       732       

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ، رەتیدەكاتەوە، هێزی سوپای عیراق بچنە سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان و دەڵێت، ئەو هێزەی سنورەكان دەپارێزن زۆرینەیان كوردن.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، هیچ هێزێكی سوپای عیراق ناچێتە هێڵی سنوری هەرێمی كوردستان و ئەو ئەركە بە هێزی سنوری ناوچەی یەك دەسپێردرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هێزەكە زۆربەیان كوردن و سەر بە عیراقن، فەرماندەییەكەیان لە هەولێرە و لایەنی عیراقیش رەزامەندی داوە.

سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتویەتی، پێویستە هەرێمی كوردستان لە ئامادەكردنی بەشدار بێت، لیژنەیەكیش بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای نەوت و غاز پێكهێنراوە و بە تەشریعكردنی زۆرێك لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×