سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا بڵاوكردەوەو دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى و محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق به‌ته‌واوى هاوڕابون كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به‌هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنوره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت و هه‌ولێرو به‌غدا به‌ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنوره‌كان ده‌پارێزن.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوەكەیدا وتوەیتی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد‌و جه‌ختيان له هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر-به‌غدا له ماده‌ی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورو پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات.
بەپێی راگەیەندراوەكە، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، "به‌ته‌واوى هاوڕابون و دوپاتيان كرده‌وه كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنوره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بونى گروپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه هه‌ولێرو به‌غدا به‌ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنوره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا‌و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت."
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد‌و جه‌ختيان له هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا له ماده‌ی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورو پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسودانى به ته‌واوى هاوڕا بون و دوپاتيان كرده‌وه كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنوره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بونى گروپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنوره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2022/11/28