رۆیتەرز: بەشار ئەسەد دیداری لەگەڵ ئەردۆغان رەتکردووەتەوە
  2022-12-04       560       

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەستپێشخەریی دیداری لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەتکردووەتەوە، هاوکات سەرچاوەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن “سوریا تەنها دیدارەکەی دواخستووە” ئەگەرنا هەر ئەنجامی دەدەن.

ئاوێنە:  لە سێ سەرچاوەوەی ئاگادار لە ئەگەری ویستی سوریا بۆ دانوستان بڵاویکردووەتەوە، سوریا هەوڵەکانی روسیا بۆ نێوەدگیری لەگەڵ تورکیا ڕەتدەکاتەوە، ئەوەش دوای نزیکە 10 ساڵ لە دژایەتیی نێوانیان لەدوای قەیرانی سوریاوە.

بەڵام دوو سەرچاوەی تورکی کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵایە، ڕایانگەیاندووە کە “دیمەشق تەنها ئەو بابەتە دوادەخات و شتەکان بە ئاراستەی کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دەڕوات”.

پێشتر ئەردۆغان ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی کردبوو بۆ نزیکبوونەوە لە دیمەشق و لە لێدوانەکانیدا هەفتەیەک دوای دیدارەکەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی لە مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، تورکیا دەتوانێت “بابەتەکان لەگەڵ سوریا بخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست”.

ئەردۆغان لە کۆتایی هەفتەدا لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ناتوانرێت هیچ ڕق و کینەیەک لە سیاسەتدا هەبێت.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە کە ئەلئەسەد پێشنیاری دیداری ئەردۆغانی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕەتکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×