کەشناسی: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات
  2023-01-26       481       

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک.

پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .

پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×