وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوای یاسایی لەدژی وتەبێژی نەوەی نوێ تۆماردەكات
  2023-02-16       697       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوایەكی یاسایی لەدژی هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆماركردوە. وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، "لەسەر ئەوەیە كە بەرگریمان لە ماف و موچەی خەڵك كردوە."

ئاوێنە: دادگای بەرایی 4ی هەولێر لە پێڕاگەیەندنێكدا داوای لە هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كردوە رۆژی 22ی ئەم مانگە، خۆی یان بریكاری ئامادە بێت لە دادگا بۆ بەڕێوەچونی دادبینی داوایەك كە لە لایەن جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە لەسەری تۆماركراوە.

هیمداد شاهین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی پێڕاگەیاندنەكەی دادگادا، وتویەتی"وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم داوای لەدژ تۆمارکردوم، چونکە بەرگریمان لە ماف و موچەی خەڵک کردوە، چونکە لەسەر خراپی گوزەران و ژیانی هاوڵاتییان بەدەنگ هاتوین."

وتەبێژی نەوەی نوێ وتوشیەتی"ئەی کێ وەڵامی سکاڵاو گریان و هاواری ئەو سەدان هەزار هاوڵاتییەی کورد دەداتەوە کە 30 ساڵە ئێوە زوڵم و ستەم و دزیان لێدەکەن؟!"

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×