لێژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف لە ئێوارەی (21/3) چاودێری بینینی مانگ دەكەن، تاكو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریی بكەن.
ئاوێنه: (نەبەز ئیسماعیل) وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی (21 ی ئازاری 2023)، لێژنەی بینینی مانگ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان چاودێری بینینی مانگ دەكەن ئەگەر مانگ بینرا ئەوا رۆژی 22 ی مانگ واتە چوارشەممە یەكەم رۆژی رەمەزانە، ئەگەر مانگیش نەبیندرا ئەوە رۆژی (23) ی مانگ واتە پێنج شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان.