وەزیری بەرگری تورکیا: دەستراگەیشتنی پەکەکە بەهێلیکۆپتەر ئیدانە دەکەین
  2023-03-18       910       
خولوسی ئاکار

له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ دو هێلیکۆپتەری‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات -هه‌سه‌ده‌- له‌سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ده‌ڵێت، "دەستراگەیشتنی پەکەکە بەهێلیکۆپتەر ئیدانە دەکەین".

ئاوێنه‌: شەوی 15ی ئاداری 2023، دو هێلیکۆپتەر لەنزیک گوندی بێرکیات لەناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوەو تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ روداوەکە هه‌سه‌ده‌ رایگەیاند، "لەچوارچێوەی هەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی شانەكانی داعش، گروپێك  لەیەكینەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر (YAT)ی سەربەهێزەكانمان چون بۆ هەرێمی باشوری كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی‌و سەربازیی، لەكاتی جوڵەی یەكینەكە بۆ شاری سلێمانی لەئێوارەی 15ی ئازاری 2023دا، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە دو هێلیكۆپتەر كەوتنەخوارەوە كە ئەو هێزەی هەڵگرتبو، بەهۆی كەوتنەخوارەوە دوو هێلیكۆپتەرەكەوە (9) كەس لەشەڕڤانەكانمان بەفەرماندەیی (شەڕڤان كۆبانێ) شەهیدبون."

له‌نوێترین لێدوانیدا خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ده‌ڵێت، "دەستراگەیشتنی پەکەکە بەهێلیکۆپتەر ئیدانە دەکەین".

وتیشی‌، "جارێکی دیکە ئەوانەی پشگیری رێکخراوی پەکەکە دەکەن بەتاوانی پێدانی هێلیکۆپتەر ئاشکرا بون... دەبێت بزانن ئەو هەوڵانە بێهودەن، شەڕی ئێمە لەگەڵ تیرۆر بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت تا دوا تیرۆریست لەناو دەبەین."
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×