د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ وڵاتانی رۆژئاوا: له‌ نێوان كورد و نه‌وت، نه‌وتتان هه‌ڵبژارد
  2023-03-23       718       


د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ وتارێكدا له‌ نێو بینای پەرلەمانی بریتانیا رایگه‌یاند، 100 ساڵ لەمەوپێش هەمو ئەو نەتەوانەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا بون، بون بە دەوڵەت، تەنیا کورد نەبێت، لەنێوان کورد و نەوتدا نەوتتان هەڵبژارد، نەوت وا تەواوبو، بەڵام کورد ماوە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی بریتانیا یادی نەورۆز دەکاتەوە.

ئاوێنه‌: د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ وتارێكدا له‌ یەکەمین ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵ، کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی ئەو وڵاتەدا، یادی پیرۆزی نەورۆزی کوردان؛ بە سەرپەرشتیی و ئامادەبونی سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیاو ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارو وەزیرانی حکومەتی بریتانیا، بەفەرمیی لە تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا؛ کرایەوە، رایگه‌یاند، "ئێوە دوای 100 ساڵ ئەمڕۆ یادی نەورۆزتان، جەژنی نەورۆزتان، سەرکەوتنی نەورۆزتان، لە هی کوردەوە کرد بە هی هەمو مرۆڤایەتی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 100 ساڵ لەمەوپێش هەمو ئەو نەتەوانەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا بون، بون بە دەوڵەت، تەنیا کورد نەبێت، لەنێوان کورد و نەوتدا نەوتتان هەڵبژارد، نەوت وا تەواوبوو، بەڵام کورد ماوە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی بریتانیا یادی نەورۆز دەکاتەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، "لەپێناوی مرۆڤایەتیدا، لەپێناوی وزەدا، لەپێناوی ئاو و ژینگەدا، لەپێناوی زەوی کشتوکاڵی و خۆراکدا، لەپێناوی ڕێڕەو و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، لەپێناوی ئاشتیدا، ئاسایشدا، ئابوریدا، لەگەڵ کورد بن، کوردی هەمو شوێنەکانی دنیا ئەمڕۆ لێرەن، فاکتەری پەرتەوازەیی کورد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×