"وەزارەتی دارایی هەرێم دامەزراوەیەکی زیادەیە"
  2023-03-23       809       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی هەرێم دامەزراوەیەکی زیادەیە، نە داهاتی لایە نە خەرجی، نە موچەو نە پارەی پرۆژە!"

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"وەزارەتی دارایی هەرێم دامەزراوەیەکی زیادەیە، نە داهاتی لایە نە خەرجی، نە موچەو نە پارەی پرۆژە. پارەی نەوت دێتە ئاڕ تی بانک، ئەویش لە دۆلارەوە دەیکاتە دینار، بەشێکی بۆ زۆنی سەوزو بەشێکی بۆ زۆنی زەرد، داهاتی هیچ زۆنێک ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی."

هەروەها وتوشیەتی"هەر زۆنەو خۆی بەشێکی داهاتی بۆ تەواوکردنی موچەیە، دەرمان و پرۆژەو نەسریە، خۆیان لە داهاتی خۆیانە، داهات هەبو بیکەن! داهات نەبو مەیکەن!"

عەلی حەمەساڵح لەبارەی ئەو 400 ملیار دینارەی كە بەغدا بۆ هەرێمی ناردوە، وتویەتی"بەپێی قسەی وەزارەتی دارایی لە بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار ماوەتەوە، بۆیە 400 ملیارەکە بۆ موچەیە."

هەروەها ئەوەشی وتوە"بۆ داهاتی نەوت ئەوەندە کەم بوە! خۆ نەوت هێندە دانەزیوە، بەرمیلێک نەوت 16 دۆلاری بمێنێتەوە؟ ئەی مانگێکی دیکە 400 ملیارەکە نەهات، چی دەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×