مەسرور بارزانی: وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دەچێتەوه‌ بەغدا
  2023-03-25       653       


دوای‌ بڕیارەکەی دادگای فه‌ره‌نسی‌ بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، سبه‌ی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات‌و مەسرور بارزانی-یش ده‌ڵێت، "لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بەبڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا".

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بەبڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا".

راشیگەیاندوە، "سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بەگفتوگۆکانمان بدەین".

ئه‌و وتانه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا دێت كه‌ دژی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوه‌ ده‌ریكرد.

بەگوێرەی بڕیارەکە، تورکیا لەمەودوا بێ رەزامەندیی بەغدا، نەوتی ‌هەرێمی کوردستان هەناردە ناکات. 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×