2.7 ملیاری دۆلاری بلۆككراوی ئێران لە عێراق ئازادكرا
  2023-06-10       614       

سەرۆكی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، 2.7 ملیار دۆلاری قەرزی بلۆككراوی ئێران لە عێراق ئازادكرا.

ئاوێنە: یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆكی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ یەكێك لە میدیاكانی وڵاتەكەی وتی، بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە ئێران ئازادكراوە كە بڕكەی 2.7 ملیار دۆلارە.

یەحیا ئال ئیسحاق ئاماژەی بەوەشداوە كە ئازادكردنی ئەو بڕە پارەیە، كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر بازاڕ دروست دەكات، چونكە هەم پێویستییەكانی بانكی ناوەندیی ئێران پڕدەكاتەوەو هەرێم پێویستی كڕینی كاڵا سەرەكییەكان و ئازادكردنی ئەو پارەیە دەبیتە هۆی جێگربونی بازاڕی دراو.

پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە عێراق كە قەرزی ئەو وڵاتەن لە لای بەغدا، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا لەسەر عێراق راگیراون، بە چەند هێندەی ئەو پارەیە دەخەمڵێنرێن كە ئەمڕۆ ئازادكردنی راگەیەندرا. یەحیا ئال ئیسحاق وتویەتی، بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە عێراق بۆ پێویستییەكانی حاجیان دابینكراون و هەروەها بەشێكیشییان بۆ كڕینی كاڵا سەرەكییەكان خەرجكراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×