سودانی بڕیارێکی دەربارەی موچە دەرکرد
  2023-08-17       845       

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد دەستبەجێ کار بۆ خەرجکردنی مووچەی تازە دامەزرێندراوەکان بکەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە تازە دامەزرێندراون.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەستیان بە دەوام کردووە.

لە کاتێکدا مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش ڕوون ننیە، کەی دابەش دەکرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×