ئەنجومەنی شاری لۆس ئەنجلۆس دەنگیدا بە گۆڕینی ناوی چوارڕێیانێک بۆ ژینا ئەمینی، کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه ده‌ستگیركرا، گیانی له‌ده‌ستدا، دواتریش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له وڵاته‌كه سه‌ریهه‌ڵدا و سه‌دان هاوڵاتیی كوژران.
لۆس ئەنجلۆس کە دوەم گەورەترین شاری ئەمریکایە لە ڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە، بوه‌ته شارێك كه زۆرێك له هاوڵاتیانی ئێرانی تیایدا نیشته‌جێبون، کە ژمارەیان نزیکەی 138 هەزار کەسە، لە کۆی 400 هەزار کەسی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە ئەمریکا.
تۆماری دەنگدانی ئەنجومەنی لۆس ئەنجلۆس لە ماڵپەڕەکەیدا ئاشکرای کردوە، کە یەکتربڕی شەقامەکانی وێستود و ڕۆچێستەر کە دەکەوێتە ناوچەیەک کە بارەگای کۆمپانیاکانی فارسی لێیە، ناوی دەگۆڕدرێت بۆ گۆڕەپانی ژینا ئه‌مینی.
ئەو ناڕەزایەتیانەی دژ بە حکومەت کە چەند مانگێک دوای مردنی ئەمینی بەردەوام بو، گۆڕا بۆ گەورەترین دەرکەوتنی دژایەتی دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردودا.
جیاوازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و پشتیوانی ئێران لە گروپە چەکدارە شیعەکان لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام رێککەوتنێک کە رۆژی دوشەممە راگەیەندرا و بەپێی ئەو رێککەوتنە پێنج ئەمریکی بە رەچەڵەک ئێرانی ئازاد ده‌كرێن و ئه‌مریكاش پێنج هاوڵاتی ئێرانی ئازادده‌كات، ئه‌وه‌ش گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات خاوده‌كاته‌وه.