وتەبێژی كۆنگرەی یه‌كێتی: ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ راست نین و چەواشەكاریین
  2023-09-17       261       

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هەر زانیاری و هەواڵ و پێشبینییەك لەسەر كۆنگرە له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی بڵاونەكرابێتەوە، "راستنین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێ نابەسترێت".

ئاوێنە: تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجه‌ی یه‌كێتی له‌ رونکردنەوەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "هەر زانیاری و هەواڵ و پێشبینییەك لەسەر كۆنگرە ئەگەر لە كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یان ڕاستەوخۆ و بەڕاشكاوی لەلایەن وتەبێژی كۆنگرەوە بڵاونەكرابێتەوە، ڕاستنین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێ نابەسترێت".
 
یەکێتی، بڕیاردراوه‌ له‌ 27ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ قه‌ڵاچوالان كۆنگره‌ ئه‌نجامبدات و بڕیاریشه‌ ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی 600 ئەندام بن، هاوکات هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشداردەبن و بەشێکیش لەئەندامان جێگیرن.

یه‌كێتی بڕیاریداوه‌ كه‌ لیژنەکان میکانیزمی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریبکات و دواتر مەکتەبی سیاسی پەسندی دەکات.

بەپێی پەیڕەوی هەموارکراوی یه‌كێتی، دەسەڵاتی پەسندکردن دوای رەزامەندی سەرۆکی یەکێتی لەلای مەکتەبی سیاسی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×