بەریتانیا: رێککەوتنی هەولێرو بەغدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم
  2023-09-18       286       

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەكەیان پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر دەكات لەبارەی دابینکردنی پارەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێشی وایە "هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان."

ئاوێنە: كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتی"بەریتانیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دابینکردنی پارەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."

هەروەها وتویەتی"ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان."

دوێنێ یەكشەممە، ئەمریكاش پێشوازی لەو رێککەوتنە کردو باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێمە پێشوازی لە هەوڵەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەسەر بودجەو جێبەجێکردنی، وەک بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی پارە لە چەند مانگی داهاتودا. چاومان لە گفتوگۆی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوامتر لە بەرژەوەندی عێراقییەکان."

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت كە دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی بڕی 2.1 تریلیۆن دینار بۆ مانگەکانی 9، 10 و 11 بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×