جەلال شێخ ناجی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵات دەخەنە مەترسییەوە.
ئاوێنە: جەلال شێخ ناجی، ئەمشەو دوشەممە، لە پەیامێكدا رایگەیاند"بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی دەکەین کە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانمان شەهیدبون و سێ پێشمەرگەی دیکەشمان برینداربون."
ئەوەشی خستۆتەڕو"سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانەو بەھەمو ھەوڵێکمانەوە روبەڕوی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوەو لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە، سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوە بۆ ناحەزانمان ئارامیمان تێکبدەن."
هەروەها وتویەتی"داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە."