فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکێندرا
  2023-10-19       337       

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیردا سێ هێرشی درۆنیان تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاندووە، کە یەکێکان لە باکووری عێراق بووە و دووانی دیکەیان لە بەشی رۆژئاوای عێراق بووە و لە ئەنجامدا چەند سەربازێکمان برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا چاودێری دۆخەکە دەکەین، پارێزگاری لە خۆمان و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین لە هەر هێرشێک کە بکرێتە سەرمان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×