عێراق هۆشداری لە فراوان بوونی مەترسییەكانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەكە دەدات
  2023-10-19       311       

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی لە سعودییە كۆبووەوە ، تاوتوێی بارودۆخی غەزە و مەترسییەكانی فراوانبوونی شەڕ كرا، هەروەها فوئاد حسێن هۆشداریدا لە مەترسی فراوانبوونی شەڕ لە تەواوی ناوچەكە.

نو،سینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەی فوئاد حسێن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە جەدە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ فوئاد حسێن، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی لە سعودییە كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی هاوبەش و پەیوەست بە غەزە تاوتوێ كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبووەكەدا وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی شەڕی سەر غەزە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەزە كرد، هەروەها هۆشداریدا لە فراوان بوونی مەترسییەكانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەكە، دەبێت هەموو هەوڵەكان لەسەر وەستاندنی شەڕ و پاراستنی هاوڵاتدیانی مەدەنی چڕ بكرێتەوە.

دوێنێ كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین لە بارەگای سكرتاریەتی گشتی ڕێكخراوەكە لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەچوو.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×