بە موشەك و درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار
  2023-10-19       465       

ئەمشەو پێنجشەممە، بە موشەك و درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لە خۆدەگرێت. گروپێكی عێراقی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو بە درۆن و موشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لەخۆدەگرێت و دەنگی چەند تەقینەوەیەك لەنێو بنكەكە بیستراون.

هێزە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاندوە، دەستیان كردوە بەگەڕان بەدوای سەرچاوەی هێرشەكەداو هێشتا زیانە گیانی و ماددییەكانی هێرشەكە نازانرێن.

لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی هێرشەكە، گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند.

دوێنێ چوارشەممەش بەدرۆن هێرشكرایە سەر هەمان بنكەی ئاسمانی لە ئەنبار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×