كۆمسیۆن: هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتو بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێدەكات
  2023-10-20       285       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 300 كاندید لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دورخراونەتەوە. دەشڵێت، لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتودا ناوی كاندیدەكان پەسەنددەكرێت و لە هەمان هەفتەشدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.

ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وتوە، تاوەكو ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 300 كاندید لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دورخراونەتەوە؛ 197 كاندیدیان لە دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەرییەوە دورخراونەتەوە، 102 كاندیدیان بەهۆی دۆسیەی تاوان، 19یان بەهۆی تەواونەكردنی مەرجەكانی كاندیدبون، یەك كاندیدیش بەهۆی ئەوەی كارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییە، یەك كارمەندی لەسەر دۆسیەی تیرۆر، یەك كاندیدیش لەلایەن دەستەی نەزاهەوە دورخراوەتەوە.

وتوشیەتی، لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتودا كۆمسیۆن پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان رادەگەیەنێت و لە هەمان هەفتەدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×