لیژنەی دارایی راپۆرتێك لەبارەی ناكۆكییە داراییەكانی نێوان عێراق و هەرێم ئامادەكات
  2023-10-20       614       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی راپۆرتێك لەبارەی ناكۆكییە داراییەكانی نێوان عێراق و هەرێم و پرسی بودجە و مووچە ئامادەكات و رادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات.

ئاوێنه‌: دكتۆرە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند:" رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەفدی هەرێم لە ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی لیژنەی دارایی دایەوە سەبارەت بە خەرجی و داهاتی هەرێمی كوردستان".

باسی لەوەشكردووە:" ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران راپۆڕتێك لەسەر ناكۆكییە داراییەكانی نێوان عێراق و هەرێم و پرسی بودجە و موچە ئامادە دەكەن و هەفتەی داهاتووتر پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو:" راپۆڕتەكە لە چەند راسپاردەیەك پێكدێت بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییە داراییەكانی نێوان عێراق و هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدات".

جەختی لەوەشكردووەتەوە:" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەنگییەك دروستبووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بوودجەی گشتی و جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی فعلی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×