سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوبه‌ری بانكه حكومییه‌كانی ئاڕاسته كرد، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پلانێك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 14_ی تشرینی دووه‌م_ی 2023 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچونی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی چاكسازی بانكی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومییه‌كانی له‌خۆگرتبو ، كه له‌م ماوه‌یه‌دا میكانیزم و ڕێكاره‌كانی كاركردن له چاكسازی كارگێڕی و بانكیدا به‌ده‌ستهاتون كه حكومه‌ت ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی به‌دواداچونیان بۆ كرا و یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی كاركردنیان خسته‌ڕو.
سودانی ڕێنمایی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومییه‌كانی كرد كه پلانێك ئاماده بكه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێشكه‌شی بكه‌ن، بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی گونجاوی سه‌رچاوه دارایی و مرۆیی و ته‌كنیكییه‌كان، گواستنه‌وه له كاری كاغه‌زه‌وه بۆ كاری ئۆتۆماتیكی، مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چالاكییه بانكییه‌كان، فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، په‌ره‌پێدانی دیدێكی گشتگیر بۆ بانكه‌كان له پێدانی ئاسانكاری قه‌رز، په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كانی كاركردن، له‌وانه‌ش ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردن و چاودێری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌كان له ژێر ڕۆشنایی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه و بڕی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كاریان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و چاكسازییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ گرتوه‌ته‌به‌ر و به‌ده‌ستیهێناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازیی بانكییه، بڕیاری بوێرانه ده‌دات له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
ئه‌وه‌ش هاتتوه،له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می گشتگیری بانكی له ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه پێشكه‌وتوه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌میانه له سه‌رجه‌م مامه‌ڵه بانكیه‌كان كرا، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (ئێرنست و یۆنگ)ه‌وه پێشكه‌ش كراوه سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی بانكی ڕافده‌ین به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌پێدانی كاره‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات و دابینكردنی پاكێجێكی خزمه‌تگوزاری بانكی یه‌كگرتو بۆ هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان به شێوه‌یه‌ك كه به‌راورد بكرێت به بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كرد كه به‌دوای شاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تیدا بگه‌ڕێن، به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی پسپۆڕ له كاری بانكی و داراییدا