سەرجەم شوێنەكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان دادەخرێن
  2023-11-15       600       

لەهەنگاوێكی نوێدا، بەبڕیاری پارێزگاری سەڵاحەدین، سەرجەم شوێنەكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان لەو شارە دادەخرێن.

ئیسماعیل خزەیر، پارێزگاری سەڵاحەدین، بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاڕاستەی هێزە ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكەی كردووە، داوا دەكات لە دوای 72 كاتژمێر لە دەرچوونی نوسراوەكەوە، رێكاری پێویست بگیرێتە بەرو سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردنەوە كحولییەكان دەفرۆشن دابخرێت

وەك لەنووسراوەكەدا هاتووە، لە كاتی سەرپێچیكردنی بڕیارەكەدا، لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ سەرپێچیكاراندا بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×