سودانی لەگەڵ حەلبوسی كۆدەبێتەوەو وەك سەرۆكی پەرلەمان ناوی دەهێنێت
  2023-11-15       731       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی كۆبوەوەو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وێڕای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ دورخستنەوەی حەلبوسی لە پەرلەمان، هێشتا وەك سەرۆكی پەرلەمان ناوی حەلبوسی هێناوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ "سەرۆی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد رێكان حەلبوسی" كۆبۆتەوەو تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و كاركردنیان لەسەر بەردەوامیی سەقامیگریی سیاسی كردوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی كردۆتەوە لەسەر گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆ و چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی تازە سەریانهەڵداوە لەڕێگەی پەیوەندیی نێوان ئەو هێزە سیاسییانەی كە نوێنەرایەتی بناغەی سەرەكی پڕۆسەی سیاسی دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×