چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی راگەیاند
  2023-11-16       285       

درەنگانی شەوی رابردوو سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی حەلبوسی راگەیاندووە

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان هەر هەڵوێستێکیان رەتکردووەتەوە کە زیان بە ناوبانگ و بێلایەنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بگەیەنێت.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چوارچێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا راگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×