سەرۆكی دادگای فیدراڵی: هیچ رێگەیەك بۆ تانەدان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی حەلبوسی نییە
  2023-11-16       596       

سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جەخت دەكاتەوە كە بڕیاری دادگاكەیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق، ناچێتە ژێرباری هیچ رێگەیەكی تانەلێدانی یاسایی.

ئاوێنە: جاسم عومێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وتوە، دوایین بڕیاری دادگاكە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق لەخۆدەگرێت، بڕیارێكە دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پابەندبن پێیەوە، ئەوەش بەگوێرەی ئەوەی لە ماددەی 94ی دەستوردا هاتوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە ناچێتە ژێر باری هیچ رێگەیەكی تانەلێدانی یاسایی.

سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە "بەپێی ماددەی 93ی دەستور، دادگای فیدراڵی تایبەتمەندە بۆ بینینی ئەم جۆرە بابەتە جیاجیایانە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×