باڵیۆزی ئەمریكا: گرنگە دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆ لە عێراق هەبێت
  2023-11-17       503       

باڵیۆزی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبوەوەو دەڵێت، گرنگە دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆ لە عێراق هەبێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنەكە لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوەتەوەو تاوتوێی هاریكاریی نێوان هەردو وڵاتیان لەو دۆسیە یاساییانەدا كردوە كە جێی بایەخی هەردولان.

هاوكات ئەلینا رۆمانۆوسكی لەبارەی كۆبونەوەكەی لەگەڵ فایەق زیدان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوایین پێشهاتەكان و دۆخی ئەمنیی عێراقیان تاوتوێ كردون.

باڵیۆزی ئەمریكا وتویەتی، لە كۆبونەوەكەدا جەختمان لەسەر گرنگی بونی دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆ كردەوە كە رەچاوی رێكارە یاساییەكان بكات و لە بڕیارەكانیشیدا پشت بە دەستوری عێراق ببەستێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×