وەزارەتی بارزگانی عێراق: ئاشكرابوە نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە چوار پارێزگا شایستەی پسوڵەی خۆراك نین
  2023-11-17       299       

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێكارەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراكدا نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی ئاشكرابون كە شایستەی ئەوە نین پسوڵەی خۆراكیان هەبێت.

ئاوێنە: ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وتوە، وەزارەتەكەیان جددییە لە پرسی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رێكارەكان ئاشكرایان كردوە كە نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی لە چوار پارێزگا شایستەی ئەوە نین پسوڵەی خۆراكیان هەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە پڕۆسەكە دەبێتە مایەی ئاشكراكردنی ژمارەیەكی زۆر لەو هاوڵاتیانەی كە شایستەی وەرگرتنی بابەتەكانی سەبەتەی خۆراك نین، ئەوەش پارەیەكی زۆر دەگەڕێنێتەوەو دەشبێتە مایەی باشتركردنی بابەتەكانی سەبەتەی خۆراك و گەیاندنی بەو هاوڵاتیانەی كە شایستەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×