هەناردەی كەلوپەلی ئەمریكا بۆ عێراق دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاند
  2023-11-17       291       

ناوەندی ” ئایندەی عێراق ” بۆ لێكۆڵینەوەی ئابووری بڵاوی كردەوە، بۆ یەكەمجار لە دوای چوار ساڵ، ئەمساڵ هەناردەی كەلوپەل و كاڵای ئەمریكا بۆ عێراق دوو ملیار دۆلار تێپەڕاندووە.

مەنار عوبەیدی سەرۆكی ناوەندی ” ئایندەی عێراق ” بۆ لێكۆڵینەوە ئابووریی لەبارەی قەبارەی هاوردەكردنی كاڵای ئەمریكی بۆ عێراق لە ماوەی ئەمساڵدا، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بۆ یەكەمجار لە دوای چوار ساڵ، ئەمساڵ هەناردەی ئەمەریكا بۆ عێراق دوو ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، ئەگەری ئەوەش هەیە هەناردەی هیندستان بۆ عێراق تێپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كەلوپەلانەی هەناردەی عێراق كراوە بریتیە لە هەناردەی فڕۆكە و پارچەی ئۆتۆمبێل، بەرهەمی گەنم و ئامێری كارەبایی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×