سەرکردەیەکى هاوپەیمانى فەتح: ئەگەرێكی زۆر هەیە حەلبووسی دەستگیر بكرێت
  2023-11-19       350       

بەپێی وتەی بەرپرسێكی هاوپەیمانی فەتح، لە ئێستادا محەمەد حەلبووسی لەژێر مانەوەی بە زۆرەملێدایە و گەشتكردنی دەرەوەی عێراقی لێ قەدەغە كراوە و ئەگەر هەیە دەستگیر بكرێت.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی سكاڵایەكی لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، دادگای فیدراڵی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی لە كارەكەی دوور خستەوە.

لەو بارەوە عەلی زوبەیدی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا محەمەد حەلبووسی لە ژێر مانەوەی زۆرەملێدایە و هەموو جۆرە گەشتكردنێكی بۆ دەرەوەی عێراق لێ قەدەغە كراوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ئەگەر هەیە لە چەند ڕۆژی ئاییندەدا لەسەر ئەو بەڵگانەی لەسەرییەتی، محەمەد حەلبووسی دەستگیر بكرێت.

زوبەیدی ئاماژەی بەوەش كردووە: بە لابردنی حەلبووسی پڕۆژەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی تەلئەبیب هەڵوەشێنرایەوە و پێویستە هەرچی زووترە فەرمانی دەستگیركردنەكەی بۆ دەربچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×