بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٢٥ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-11-19       248       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٥ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١١ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٥ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١١ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×