سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی: ڕێکاری یاسایی نوێ دژ بەحەلبوسیی دەگیرێتەبەر
  2023-11-20       251       

عائید هیلالی سەرکردە لەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاشکرایکردوە، لەماوەی داهاتودا ڕێکاری یاسایی نوێ دژ بەحەلبوسیی دەگیرێتەبەر، بەوپێیەی ئەو ڕەفتارە ئاژاوەگێڕییانەی ئەنجامیان دەدات هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵیی نابێت.

بەوتەی هیلالی ئەو دروشمە قەبانەی پارتەکەی حەلبوسیی بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەرزی کردونەتەوە، خۆبەزلزانییەکی گەورەی تێدایە بەراورد بەواقیعی سیاسیی حزبەکە.

هەروەک، کازم تۆکی پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگەیاندوە، هەرچەندە باڵەکانی سەر بەحەلبوسیی هەوڵی نانەوەی ئاژاوەو کێشەی سیاسیی لەپارێزگای ئەنبار دەدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی پارێزگاکە ململانێیەکی توند لەنێوان لایەنەکاندا هەیەو لەپارێزگای ئەنبار چەندین ڕکابەری سیاسیی هەن، بۆیە حەلبوسیی ناتوانێت پارێزگاکە بەرەو بایکۆتی هەڵبژاردن‌و دروستکردنی پشێویی بەرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە هەروەک دەڵێت، "لەبەرژەوەندیی حەلبوسییدا نییە لەدوای لەدەستدانی پۆستی سەرۆکی په‌رله‌مان کار لەسەر نانەوەی ئاژاوە لەپارێزگای ئەنباردا بکات، بەوپێیەی لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان‌و بونی چەندین ڕکابەری سیاسیی تێیدا، گونجاونییە پەنا بۆ دروستکردنی پشێویی‌و ئاژاوە بکات‌و بەزیانی خۆی تەواو دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×