ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی 19 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە
  2023-11-20       262       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٣ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٣ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٥٦٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٣ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٣ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٥٦٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×