حەلبوسی و خەنجەر لە كۆبونەوەدان بۆ رێككەوتن لەبارەی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق
  2023-11-21       214       

بەگوێرەی ئاژانسی ناوەندیی هەواڵی نیشتمانی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ 62 پەرلەمانتاری هەردو حزب لە كۆبونەوەدان بۆ رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: ئاژانسی ناوەندیی هەواڵی نیشتمانی، ئەمشەو سێشەممە، بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ 62 پەرلەمانتاری هەردو حزب، كە پێكەوە گەورەترین هاوپەیمانی سوننەیان لە پەرلەمان هەیە، كۆبونەتەوە بۆ رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 22ی تشرینی دوەم، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، تێیدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەكرێتەوەو هەروەها دەنگیش لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×