هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخرا
  2023-11-22       250       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردو لە دانیشتنەكەدا دەنگ درا لەسەر دواخستنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكردوە.

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق لە دو بڕگە پێكهاتبو، یەكێكیان كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و دوەمیشیان دەنگدان بو بە هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

بەڵام بەپێی میدیای رەسمی عێراق، پەرلەمانی عێراق دەنگیداوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×