توشبوانی کۆرۆنا 12 ملیۆنی تێپەڕاند
  2020-07-11       876       
تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا  12 ملیۆن کەسی تێپەڕاندو رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو حەوت ملیۆن كەس.

ئاوێنه‌: بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی وۆڵدمیتەری جیهانی، توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 631 هەزارو 237 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 7 ملیۆن و 366 هەزارو 780 كەس چاكبوونەتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 562 هەزارو 900 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 8937 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 3211  كەس چاكبوونەتەوە و 305 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×