ناوچەكە لە نێوان ململانێكانی ئەمریكا و ئێراندا

کەمال محەمەد
  2019-05-12     1163

تا دێت ناوچەكە وابەستەی شەر و ملمانێی زلهێزەكانی هەردو جەمسەری بلۆكی جیهانی ئەبێت ،ئەمرۆ ناوچەكە هەنگاو بەرەو ئاڵۆزی و شەرێكی مەزن ئەنێت ، ململانێی بلۆكی ئەمریكی لەگەڵ بلۆكی روسی  رێگای لەوە نەگرتوە كە نەخشەی سیاسی ناوچەكە وەك خۆی بمێنێتەوە ،ئەمریكا دەیەوێت  بە پێگەیەك بگات   كەبە شێوەیەكی راستەوخۆ  ناوچە ستراتیژی و نەوتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كۆنتڕۆڵ بكات  ،واتە ئەم جۆرە لە سیاسەتە نەخشەیەكی سیاسی ئەمریكایە لە ناوچەكە لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانی خۆیدا  ،فشارەكانی تا هەنوكەی ئەمریكا بۆسەرئێران  تەنها سزا ئابورییەكان و رێگەنەدانی بە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتەوە جێبەجێ كراوە ،بەڵام بەهۆی هەڵكشانی هەرەشەو ململانێكانی  نێوان ئەم دو وڵاتە لەم ساتانەدا هەردو وڵات كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێك كە روبدات هەرچەندە شەڕ و ململانێكانی ئەمریكا و ئێران  تا ئێستا لەئاستی زارەكی ئەچێت لەلایەن هەردو وڵاتەوە بەڵام بەهۆی خستنە گەڕی  سیستەمی هەژمونگەرایی  ئەمریكاوە كە بە جێگیركردنی موشەكی پاتریۆت و فڕۆكەی ئەبراهام لەكەناراوەكانی كەندا و رەوانەكردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەكە بەواتای كەمەندكێشكردنی ناوچەكە دێت بەرەو شەرێكی قورسەوە ، یان بە جۆرێكی دیكە جموجوڵەكانی هێزەكانی ئەمریكا  لەناوچەكە بۆ ئەوەیە كەئێران تا دوارادە لەو سیستە هەژمونگەراییە بێزار بكات كە لە ناوچەكەو رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیەتی ،چون واقعی دەوڵەتی ئێران بە پێچەوانەی عێراق و وڵاتانی دیكەوەیە كە ئەمریكا گۆڕانكاری لە رژێمە دەسەڵاتدارییەكەیەوە كردوە ،بۆیە بۆ دەوڵەتێكی وەكو ئێران ئاسان نابێت كەوتنە ژێر باڵی بچوك بونەوە پەسەند بكات لەم ساتەدا ،

سەبارەت بە چۆنایەتی و چەشنی ئەو شەرەی كە چاودێران پێشبینی ئەكەن لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا روبدات  رەنگە راستەوخۆ شەری واشنتۆن و تاران نەبێت بەڵكو شەرەكە زیاتر ئیقلیمی بێت ،بۆیە شەری ئیقلیمی لەچەندین روەوە ئەمریكا ئەتوانێت  بەكاری بهێنێت وەك ئیمپریالیستێكی سەرمایەداری كە ئەتوانێت چەك و تەقەمەنییەكی زۆر لەبازاری شەرەكەدا ساغ بكاتەوەوناوچەكەش دوچاری پشێوییەك بكات كە دواجار مەبەستێتی ئێران دەستبەرداری كاریگەرییە هەرێمییەكەی  تەوەرەی شیعەگەرێتی ببێت و بە پێگەیەكی  گوێڕایەڵ و ماڵیكراوی سەردەمی شاهێتی بكات ،بۆیە سەرجەمی ئاماژەكان  لەسەر ناوچەكە  ئەوەمان پێ ئەڵێت  هاتنی هێزەكانی ئەمریكا و كەشتی فرۆكەهەڵگر و ئابراهام كۆڵۆنین و پەترایۆت  بۆ كەنداو خۆی لە خۆیدا بۆ چارەسەری كێشەكان نەهاتوە بەڵكو لەسەر بنەمای زۆرتركردنی كێشەكان و هێشتنەوەی  وڵاتانی ناوچەكەیە لەدۆخی شەڕی ناوخۆیی و دەرەكیدا ، بۆیە ئەگەرێكی بەهێزە كە بە ئێران بونی عێراق و بونی هەژمونی ئێران و چەكدارە میلیشیاكانی شیعەی سەربەخەتی ئێران لە عێراق چارەنوسی ئەو وڵاتە  روبەروی هێرش و پەلامارەكانی ئەمریكا و ئێران بكاتەوە و ببێتە شانۆی خوێناویترین روداوەكانی تەنگەژەكانی بونیادی سەرمایەداری لە ناوچەكەدا ،ئەم پێشبینییەشم لەدوای ئەوەوە دێت كە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە كردبو كە عێراق و ئێران گرێدراوی یەكن لە ئەگەری هەرپێشهات و  قەیرانێكدا .

هاتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ناوچەكە لەپاش هەرەشەكانی ئێران دێت بەهۆی راگرتنی كەشتیگەلی نەوتییەوە لە گەروی هورمز كە هیچ وڵاتێك ئامادە نییە نەوت لەو وڵاتە وەربگرێت بە وڵاتی چینیشەوە ،بۆیە هاتنی ئەو هێزە بۆ ئەوەیە كەوا لەئێران بكات لەباتی بیركردنەوە لەهەر پەلامار و پێكدادانێكی جەنگی دەستپێشخەرییەكی ئەرێنی بۆ كۆبونەوەو دانوستان و رێكەوتنی دیكە پێشكەش بكات ،بەڵام مەترسی لێرەدایە كە پرۆژەی سیستەمی خۆرهەڵاتی ناوین  بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی ئێران نەبێت وەك وڵاتێكی هەژمونگەرایی خواست لە ناوچەكەدا ،بۆیە  حیسابەكانی بەدەستهێنانی زۆرترین پشك لەناوچەكە ببێتە هۆی ئەوەی كە هیچ پرۆژەیەك نەتوانێت خۆرهەڵاتی ناوین لە كێشەو تەنگەژە قوڵەكانی ڕزگار بكات و لەشەڕ و پێكدادانەكان دوری بخاتەوە .

سەبارەت بەناوچەكەو باشوری كوردستانیش  ، ئاماژەكان پێمان ئەڵێت كە ناوچەكە لەژێر مەترسی و گۆرانكارییەكی گەورەدایە ،كەچی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی و یەكێتی و گۆڕان  شەڕی دابەشكردنی پۆست و داهات بوە بە مەرجی سەركەوتنیان لەو كابینەیەی كە رەنگە دەرفەتی دامەزراندنەكەی ئەستەمە بێتە پێش !
بۆیە ئەگەینە ئەوەی كەوا سیاسەت و دیبلۆماسییەتی سیاسییەكانی هەرێم بەدرێژای ئەم چەن ساڵە نەیانتوانیوە هەلومەرج و زەمینەیەكی وەها برەخسێنن كە هەرێمەكە بەشێوەیەكی بەهێز بەردەوام بێت و ئەو قەیرانانە تێپەڕێنێت كە شكستی بەبەردا كردوە ،ئێستاش ململانێی زلهێزەكان كە هەنگاو بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم ئەنێت هێشتا شەری پلەو پۆستی هێزە سیاسییەكان و بوغرایی دوای ڕاپەرین بەری نەداون و خەمی خاك و گەل نەبوە بە خەمێكی لەپێشینەییان لەهەر ئەگەرێك لەناوچەكەدا كەرو ئەدات بۆ ئەوەی كەمترین پریشكی ئەو شەرە چاوەڕوانكراوەی بەربكەوێت ،كەسەردەمی سەردەمی چەكی سوك و  سەربازی تێپەڕاندوەو كار بەچەكی ئەتۆمی و كارەبایی ئەكرێت كە پێشبینی ئەكرێت یەكەمین جەنگ بێت كە كارەساتی گەورە لە ناوچەكەدا بهێنێتە كایەوە .
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×