عەبدوڵا حاجی مەحمود: لە گوڵەخانە شەڕەو كوڕەكەم بریندارە
  2024-04-04       506       

عەبدوڵا حاجی مەحمود رایگەیاند، هێزێكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە گوڵەخانە هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکەی و کوڕەکەی و پێشمەرگەیەك بریندارن.

ئاوێنە: عه‌بدوڵای‌ حاجی‌ مه‌حمود برای‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای‌ یه‌كێتی وتی‌: "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكرات به‌ هێزێكی‌ زۆره‌وه‌ به‌ دۆشكه‌ و بیكه‌یسی‌ و ئاڕپیجی‌ هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ماڵه‌كه‌م".

وتیشی‌: "به‌داخه‌وه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌م برینداره‌ و سەری بەركەوتوەو تا ئێٍستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌".

ئەوەشی خستەڕو، جگە لە كوڕەكەم پێشمەرگەیەكی تریش ریندارە.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هیچ هۆكارێك بۆ هێرشه‌كه‌ نازانن له‌ خۆڕا هێرشیان كردوه‌ و داوای له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ و ئاسایش كردوه‌ كه‌ بچنه‌ به‌ده‌م ئه‌و روداوه‌وه‌.

عه‌بدوڵای‌ حاجی‌ مه‌حمود كه‌ تا ئه‌مڕۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و حزبه‌ بوه‌، وتی"خوێنی‌ هه‌ر كه‌سێك بڕژێت له‌ ئه‌ستۆی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حموددایه‌".

راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وان كۆنگره‌یان كرد و پێیان باش بو ئێمه‌ به‌شدار نه‌بین، بۆیه‌ جیابوینه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×