مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
  2024-04-22       778       

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دوابکەوێت.

دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا نارد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ناردنی پارەی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵ8ی ڕاگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش ٥٧ ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم، لە سەرەتای مانگی نیسان مووچەی مانگی شوبات و ئازار لە ماوەی هەفتەیەکدا  پێکەوە دابەشکرا، هاوکات دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، دەبێتە سێهەمین مووچە کە لەم مانگەدا وەربگیرێت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی، حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مانگانە لە کاتی خۆیدا، کە عێراق لە ٢٠ی مانگەوە دەست دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×