دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
  2024-04-21       605       

دادگای تاوانەکانی دهۆک، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژن و برایەکی ئەرکان خەیرەدین، ئەو كارمەندەی ئاسایش دەركرد كە ساڵی رابردو لە قەزای بەردەڕەش كوژرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان، رۆژی پێنجشەممەی رابردو، دادگای تاوانەكانی دو لە دهۆك، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژن و برایەكی ئەركان خەیرەدین، كارماندی ئاسایشی بەردەڕەش دەركردوە، ئەوەش لەدوای نزیكەی شەش مانگ لە كوژرانی ناوبراو.

ئەركان خەیرەدین کارمەندی ئاسایش بو رۆژی 28ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش تەرمەکەی لەنێو ماڵەكەیدا دۆزرایەوە، کە شەوی پێشتر کوژرابو.

رۆژێك دوای ئەوە پۆلیسی دهۆك رایگەیاند،"ئەرکان خەیرەدین لە نێو ماڵەكەی خۆیدا بە چەقۆ کوژراوە دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست لە ماوەی کەمتر لە 24 سەعاتدا بکوژ ئاشکرا کرا و دەرکەوت روداوەکە پێشوەختە لە لایەن ژنەكەی و براکەی پلانی بۆ دانراوە."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×