کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە سلێمانی دەست پێدەکات و دواتر نمە بارانی پچر پچر لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت، دەشڵێن، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبارێت.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە سلێمانی دەست پێدەکات و دواتر نمە بارانی پچر پچر لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبارێت.
دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٢ پلە دەبێت.