دوای بڕیارەکانی زەیدی؟

رەحمان غەریب
  2026-11-24   

مەسەلەکە قاچاخچێتی نەوتە؟ بەڵێ ھەیە، زیاتر لە سی ساڵە ئەم فیلە لەبەردەمماندا دێت و دەروات کە رۆژنامەنووسێکیش پرسیاری لە وەزیرێک کردبێت، وەڵامەکەی ھەر بە پرسیار داوەتەوە: کام فیلە؟ یان لە وەڵامدا دەیانووت نا..نا برام ئەوە نەفتی رەشە، ئەھا ئەوەی حەمامی موفتی سلێمانی و حەمامی عەلی ئاغای ھەولێری پێ گەرم دەکرا.
ئەگەر (دووربین) ی سەربازی ئەمریکی  لەچاو نەکرایە، زەیدیش باسی سێبەرەکەی دەکرد فیلەکەی نەدەبینیو، دەیووت: ئەوە نەفتایە حەمامی جورفلسەخری پێ گەرم دەکەن.

 ئەو زنجیرە بڕیارەی ئەمڕۆی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەمان ئەو راستییەیە کە ئەم بەیانییەی وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم لە بەرنامەی ھیوا جەمال لە رووداو ددانی پێدانا کاتێک داوایکرد: دوورکەوینەوە لە "تاڵانکردنی سەروەت و سامانی خەڵک"، وەزیر ددانی پێدا دەنێت کە بە تاڵانبردن ھەیە.

وەڵامی ھەرێمی کوردستان بۆ زۆربەی رێوشوێنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە پشتی بە دەستور بەستووە پێویستن، بەڵام دوور لە سەنگەرگرتن و رەتکردنەوە، دوور لە بەرزکردنەوەی سەقفی  گوتاری کوردایەتی کە نەتوانیین نزمی کەینەوە، بە ئاراستەی چارەسەر و ھاوبەشی، بە پێی دەستوور، چونکە خۆمان بە ھەرێمەکەمان دەڵێن: قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.

ئینجا مەسەلەکە ناردنی ھێز نییە بۆ سەر مەرزەکان، پێویستیش بە ھەلھەلەی سیاسی ناکات، مەڵێن ھێز دێت سنوورەکان کۆنترۆڵ دەکات، چونکە لە ٢٠٢٢ وە ئەو ھێزانە لەوێن، جا ئەو ھێزە چاوپۆشی لە قاچاخچێتی نەوت کردووە؟ بەرتیلیان لە وەکیلەکانی پارتی و یەکێتی وەرگرتووە؟ کە دڵنیام وایە، باجەنابی زەیدی بیاندات بە مەحکەمەی سەربازی، وەک چۆن سزای بۆ بەرسانی مەدەنی و سەربازی کەرکوک دەرکرد.

 مەبەستم: نزیکەی ٥٠ ھەزار پاسەوانی سنووری ھەیە نزیکەی نۆ ھەزاریان لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستاندا لەگەڵ ئێران و تورکیا، بڵاوەیان پێکراوە، ئەم ھێزانە لە رووی کارگێرییەوە پەیوەندییان بە وەزارەتی ناخۆی عێراقەوە ھەیە، موچەو فەرمان  لە فەریق محەمەد عەبدولوھاب ئەلسعیدی وەردەگرن.
جەنابی زەیدی بیەوێت رێگری لە قاخچێتی فەسائیل و حەشد لە عێراق و مافیاکانی قاچاخچێتی لە ھەرێمی کوردستان، بەم پۆلیس و سوپایە بکات، ئیشەکە تۆزێک لام وەستاوە، بۆ؟

چونکە لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە کۆی ھەشت سەرۆک لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق، کە ئەرکیان پێ سپێردراوە، سێ سەرۆکیان دۆسیەی گەندەڵی وخراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکەی بۆ کراوەتەوەو دراون بە دادگا، گەندەڵی بووە بە سیستەم.

پێشم مەڵێن لە جورفلسخەر سوپاو و پۆلیسی نەوت و حەشدی شەعبی شارەکەی کۆنترۆڵکردووە، لێگەڕێن ئەم کڵاوە بەس دەکرێتە سەر تۆم باراک، جا با راپۆرتی رۆژنامەنووسانی بنکۆڵکار لەسەر ئەو شارە بڵاوبکرێتەوە، ئەوسا دەزانن ئێران تەنھا فەرش بە جوانی ناچنێ، وەستای کڵاویشە، کڵاو بۆ کەچەڵەکانی ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×