"ڕێگە نادەم پاش مردنم پێم بڵێن بە دەوڵەمەندی مرد"

گۆران هەلەبجەیی
  2025-07-31     376

زۆربەمان دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای میکرۆسۆفت دەناسین و ناوبانگیمان بیستوە، کە ناوی بیل گەیتسە .

ئەم کەسە  لە ئێستادا لەبەشەکەی خۆی خاوەنی پتر لە دوو سەد ملیار دۆلارە ، ئەم پارەیەش بەردەوام لە زیادبوندایە بەوەی ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە پارەی دێتە سەر .

ئەم مرۆڤە پارەدارە  بڕیاری داوە کەوا ٩٩%  ی سامانەکەی ببەخشێت بەهەژاران، چونکە وەک خۆی دەڵێت گەر دووسەد ساڵیش بژی ناتوانێت نیوەیشی خەرج بکات. پێویستە ئاماژە بەوە بدەم کە ئەم کەسە لەڕابردوودا بەردەوام  بە ملیۆنان دۆلار  هاوکاری ڕێکخراوە مرۆییەکانی کردوە . دەمێک سەبارەت بە منداڵەکانی لێیان پرسی کە بۆ سامانەکەت نابەخشیتە ئەوان ؟ لەوەڵامدا گووتبووی ، یەکی تەنها یەک ملیۆن دۆلاریان بۆ جێ دەهێڵم بۆ ئەوەی وەک دەستمایە یان سەرمایە بەکاری بهێنن و ئیشی پێ بکەن، لەوەزیاتر  هیچ پارەیەکی تریان بۆ جێناهێڵم، چوونکە پارە  تەمبەڵیان دەکا،با خۆیان خەمی خۆیان بخۆن .

وەک خۆی دەگێڕێتەوە لەکاتی گەنجیدا کە خولیای شارەزایی بووە لە تەکنەلۆجیا و بەرنامەی کۆمپیوتەر ،هەوڵیداوە سود لە هەر زانیاریەک وەربگرێت گەر گچکەیش بێت.لەو دەمەدا ئەو  زۆر بێ پارە بووە،  تا ئەو ڕادەی نەیتوانیوە دانەیەک لەو گۆڤارانە بکرێت کە تایبەت بوون بە زانستی کۆمپیوتەر.

لە کوێسکی گۆڤاروڕۆژنامەفرۆشەکانی یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەری باژێڕەکەی  زۆر جار دەرفەتی هێناوە بەپێوە سەیری ئەو گۆڤارانەی کردوە،تادوو جار فرۆشیاری کیۆسکەکە بەخۆڕایی  گۆڤارەکەی پێبەخشیوە.

پاش ئەوەی بیل گەیتس دەبێتە خاوەنی کۆمپانیای [مایکرۆسۆفت] گەڕاوە بە دوای ئەو کابرایەدا،پاش گەڕانێکی زۆر دۆزیانەوە کە کابرایەکی ڕەش پێست بووە، بیل خۆی پێناساند و ئەویش هاتەوە یادی کە دووجار بێ بەرامبەر گۆڤاری پێبەخشیوە. بەڵێ  ئەوە منم و ئێستا  چیت دەوێ لێم؟ بیل لەوەڵامدا گووتی  تۆ چیت دەوێ تا بۆت جێبەجێ بکەم؟ وتی هیچم ناوێت و  زۆر سوپاست دەکەم کە دەتەوێت هاوکاریم بکەیت . هیوادارم لێم تێبگەیت کە بۆچی هاوکارییت ڕەت دەکەمەوە  ،چونکە ئەوکاتە من لە دۆخی هەژاریدابووم هاوکاری تۆم کرد، بەڵام بەڕێزت لە دۆخی زەنگینیدا دەخوازیت هاوکاریم بکەیت. ئەو کاتە من لە ڕۆژانە کەمەکەی خۆم هاوکاریتم کرد وە  خۆشحاڵم کەئەو کارەم ئەنجامداوە، هاوکات خۆشحاڵم کە بەڕێزت بە کۆششی خۆت گەشتویتەتە ئەم ئاستە. شایانی ئاماژەیە لەکاتی دۆزینەوەی ئەو مرۆڤە مەزنەدا دەرکەوت کە پاسەوانی ئەپارتمەنێک  بووە .

 ئەم بەسەرهاتە ملیۆنەرو ملیاردێرەکانی هەرێمی   هێنایەوە  یادم، ئەوانەی بێ ئەوەی هیچ پیشەیەک بزانن، بێ ئەوەی پێشتر خاوەنی دەستمایە بووبن، بێ ئەوەی گچەکەترین پرۆژەی بازگانیان بەڕێوە بردبێت با ئەگەر عەرەبانەیەکی گوڵەبەڕۆژە فرۆشتنیش بێت، کەچی بە[کون فەیەکونێک] بوونە ملیۆنەرو ملیاردێری هەڵتۆقیو.سەیر لەوەدایە ئەو پارانەی هەیانە کە بەنایاسایی و گەندەڵی دەستیان کەوتوە ئامادەنین کەمترین گوژمەی ببەخشن بە مووچەخۆران و هەژارانی وڵاتەکەیان،بەپێچەوانەوە لەهەر شوێنێک بۆیان کرابێت لەداهاتی ناوخۆیان بردوە بۆخۆیان کە داهاتی خەڵی ستەم لێکراوە.بیل گەیتس چونکە خاوەنی ویژدانە ئامادەیە زۆربەی سامانەکەی ببەخشێت ،لەم بارەوە وتەیەکی زۆر بەنرخی هەیە کە دەڵێت[ڕێگە نادەم پاش مردنم پێم بڵێن بە دەوڵەمەندی مرد].

پارەدارەکانی هەرێمیش بڕیاریان داوە کە خۆیان و نەوەکانیان و نەوەی نەوکانیان بە ملیاردێری بمرن و چش لەخەڵکیش با لەبرسا بمرن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزارەتی دارایی داوای کارتی نیشتمانی و ناوی دایکی مووچەخۆران دەکات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابلیۆن كوژرانی برازایه‌كی ره‌یان كلدانی له‌ لاله‌زار ره‌تده‌كاته‌وه‌
جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: ئەگەر پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە راستی بێت، نابێت تەنها پڕۆسەی تێکەڵکردنی ژمارە بێت
وتەبێژی پارتی: گفتوگۆی چڕ و جددی بە دوور لە میدیا بۆ کابینەی دەیەم بەردەوامە
توركیش ئێرلاین گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
نرخی دراوه‌كان؛ 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 160 هه‌زار دینار
سبه‌ی دادگای فیدرالی له‌باره‌ی سكاڵاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
وته‌بێژی سه‌ربازیی زه‌یدی: له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
شاسوار عه‌بدولواحید هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە حکومەت راگەیاند
ئیکۆ عێراق: ئه‌گه‌ری سزای ئه‌مریكاو قۆستنەوەی دۆخه‌كه‌، بازاڕی دۆلارییان لە عێراق هه‌ژاندوه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×