كۆیلایه‌تی مۆدێرن

ده‌ریا محەمەد
  2020-05-25     814
كۆیله‌ بوون هه‌ستێكی مردوو خنكاوه‌  له‌ ناو ده‌روونی مرۆڤێكی ونبوو  ، له‌ كۆمه‌ڵگاكاندا كۆیله‌كان خۆیان به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن هه‌ستێكی رووخا و تێكشاون ، خاوه‌نی بۆچون و ده‌روون و هێزی خۆیان نین ، ده‌توانین بڵێن كۆیله‌ بوون به‌ كاڵا دانانی مرۆڤه‌ كه‌ خاوه‌ن ماڵ ده‌توانێ بیفرۆشێت یان بیكرێت و ناچاری بكات به‌ ئه‌نجامدانی كارێك  .
چه‌مكی كۆیله‌ بوون فره‌ ره‌هه‌ند و هه‌مه‌ چه‌شنه‌و جۆری زۆره‌ ،به‌ڵام به‌ گشتی له‌ دوو جۆری سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌نوێنێ ، كۆیله‌ی تقلیدی كۆن كه‌ خاوه‌نداریه‌تی جه‌سته‌و هێز ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره‌ كۆیلایه‌تیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ بوونی هه‌بووه‌ ، جۆری دووه‌می كۆیله‌ بوون خۆی له‌ كۆیلایه‌تی ئایدیا یاخود كۆیلایه‌تی هزرو مێشكه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی  ئایدیایه‌ك یاخود كه‌سێك به‌ پیرۆز بزاندرێت  هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ نوسه‌ری فیله‌ندی فۆلته‌ر كیپلی ده‌ڵێیت ( رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ رۆح  ومێشك كۆیله‌ن زۆر قوستره‌ له‌ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ زنجیر له‌ ده‌ست و پێیانه‌) . 
له‌ سه‌رده‌می ئه‌مرۆماندا  كۆیلایه‌تی جۆری دووه‌م زۆره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م ، ئه‌وان خاوه‌نی خۆیان نین و ژیان و ئازادیان كۆتكراوه‌ ناتوانن ئازادبن له‌ بیركردنه‌وه‌دا هه‌میشه‌ ده‌بێ ملكه‌چی كه‌سانی تربن ، كاتێكیش تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا توشی ئه‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌ ده‌بن ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا راده‌كێشن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ سیسته‌می كۆیلایه‌تی تێدا جێگیركراوەو  تاكه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یاندا گیراوه‌ و ناشتوانن لێێ ده‌ربازبن ، چونكه‌ ئه‌وان ئیتر خاوه‌نی خۆیان نین .

ده‌كرێ په‌یوه‌ندیه‌كی پێچه‌وانه‌ له‌ نێوان نان و ئازاد بووندا هه‌بێت چونكه‌ چه‌نده‌ بته‌وێ ئازادانه‌تر بژیت  ئه‌وا هه‌وڵدانت بۆ تێربوون قورستر ده‌بێت چه‌ندیش بته‌وێ زیاتر  تێر بیت وه‌ك دابه‌سته‌  بۆ قه‌ڵه‌و بوون به‌ خێوده‌كرێێ و چارنوسیشت هه‌ر سه‌ربرینه‌ . 
ئه‌لیخاندرۆ جۆدۆرسكی ده‌ڵێت : ( ئه‌م باڵندانه‌ی له‌ قه‌فه‌ز له‌ دایك ده‌بن باوەڕیان وایه‌ فرین تاوانه‌ ) ئه‌وانه‌ی دژی ئازادین  بیركردنه‌وه‌ین به‌رهه‌می دۆخێكی پر كۆیلایه‌تیه‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ دژی ئازادی تاك و دژی هه‌موو هه‌وڵێكیشن بۆ ئازادی خۆیان .
 
كۆیله‌كانی ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ن  كه‌ یاخی بوون نازانن و جورئه‌تی یاخی بوونیشیان نیه‌ و هه‌رگیزیش نایه‌وێ ، بۆ هه‌موو شتێك مل كه‌چه‌و به‌رده‌وام سه‌ر ده‌له‌قێنێ و ده‌ڵێ به‌ڵێ  ، له‌ راستیشدا كۆیله‌ ئه‌و كه‌سه‌ نیه‌ كه‌ ململانیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا بدۆڕێنێت به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا نایه‌وێ بچێته‌ نێو ململانێوه‌ ، به‌ ته‌نها له‌ هه‌وڵی مانه‌وه‌و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خۆیه‌تی ، ئێمه‌ ده‌زانین ئەوه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ مرۆڤ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاژه‌ڵ به‌دوای مانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ بریتیه‌ له‌ خواردن و خه‌وتن ، به‌ڵام مرۆڤ به‌دوای دانپێدانان و به‌ دوای شوناسه‌وه‌یه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌نها هه‌وڵیان بۆ مانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ له‌ جیهانی كۆیلایه‌تی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن .
بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی دژی ئازادی ده‌جه‌نگن و ده‌نوسن خۆیان بارگاوی كراوی سیسته‌می كۆیلایه‌تین ،بۆ ئه‌وه‌ش  كۆیلایه‌تی خۆیان بشارنه‌وه‌  كۆیلایه‌تی جوان وێنا ده‌كه‌ن و  ئازادیش به‌ ناشیرن پیشان ده‌دەن و هێرشیش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئازادیخوازه‌كان و به‌ تاوانباریش له‌ قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن .
 
بۆیە مرۆڤ تا بیری ئازاد نه‌بێ ژیانی ئازاد نابێ ، زه‌ویش هه‌رچه‌نده‌ فراوان بێت به‌ڵام كاتێك پڵاوه‌كانت ته‌سك بوون ئیتر سوودی فراوانی زه‌وی چیه‌ !
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×