روانگەی یاسایی و دەستوری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت له عێراق

ده‌ریا محەمەد
  2020-08-06     407

رێکارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە چین؟
لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان مستەفا کاڤمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریکرد بۆ رێکەوتی 6 ی حوزەیرانی 2021  کە ئەمە خواستێکی سەرەکی خۆپیشاندەرانی نارازی بوو .
 بە شێوەیەکی سەرەکی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتانی دیموکراتی چوار ساڵ جارێک یان پێنج ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت کە ئەمەش بەپێی دەستوری وڵاتەکان دەگۆرێت ، لە عێراق بەپێی دەستور ماددەی 56 هەڵبژاردن چوار ساڵ جارێک دەکرێت بە شێوەیەکی ئاسایی .
بەڵام سەبارەت بەوەی ئەگەر پێش ئەم چوار ساڵە هەڵبژاردن بکرێ ئەوە دەچێتە چوارچێوەی هەڵبژاردنی پێش وەختە واتە کۆتایی هاتنی حکومەت و پەرلەمان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و حکومەتێکی نوێ پێش وادەی تەواوبوونی خولی ئەنجومەنی نوێنەران  .
لە دەستوری عێراق کۆمەڵێ رێکارو رێوشوێنی دیاریکردوە لەبرگەی یەکەمی ماددە 64  بەم شێوازە باسی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەختە کردووە .
1- ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داواکاری سێ یەکی ئەندامانی واتە لە کۆی 329 ئەندام  دەبێ  110 ئەندام داواکاریەک پێشکەش بکەن بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان .
2-  یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار واتە مستەفا کاڤمی بە رەزامەندی بەرهەم ساڵح داوایەک پێشکەشی پەرلەمان بکات بۆ هەڵوەشانەوە ( کە پێدەچێ مستەفا کاڤمی ئەم رێگایە بگرێتە بەر )
3- بەپێی دەستورەکە دیاریکراوە کە داواکاری هەڵوەشانەوە دەخرێتە دەنگدانەوە دەبێ زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان دەنگی بۆ بدەن واتە لە کۆیی 239 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێ 165 ئەندام دەنگ بە بەڵێ بدات بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان 
4-  بەپێی برگەی دووەمی ماددەی 64 ی دەستورەکە دوای ئەوەی پەرلەمان هەڵوەشایەوە سەرۆک کۆمار بانگێشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە ماوەیەک کە نابێ لە 60 رۆژ زیاتربێ لە رێکەوتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ، وە حکومەت لەو ماوەیە دەبێتەحکومەتێکی کاربەرێکەر (تصریف اعمال).


ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە چین؟
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی پێشاندا بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردەکان لەو وادەیەی مستەفا کاڤمی دیاریکردوە بەڵام بە 3 مەرج 
1- دابین کردنی بوجەی پێوست بۆ هەڵبژاردنەکان کە پێوستی بە زیاتر بە 250  بۆ 300  ملیۆن دۆلارە  .
2-  جێ بەجێ کردنی یاسای هەڵبژاردن و نافژ بوونی ، لە کۆتایی ساڵی 2009 پەرلەمانی عێراق لەژێر کاریگەری خۆپیشاندەران یاسایەکی نوێی بۆ هەڵبژاردن دەرکرد بەڵام یاساکە هێشتا نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە چونکە جێ بەجێ کردنی یاساکە مەرجدارکراوە بە پاشکۆیەکی یاساکە کە وەزارەتی پلاندانان پابەند دەکات بە دابەشکردنی بازنەکانی عێراق . بەڵام تا ئێستا نەکراوە .
ماددەی 15 ی یاساکە جێگای نیگەرانی کورد و بەشێک لە سونەکانە کە بەپێی ماددەکە جگە لە پارێزگاکان قەزاکانیش دەکرێن بە بازنەی سەربەخۆ لە چوارچێوەی پارێزگاکەدا وە بۆ هەر کورسیەک 100 هەزار دەنگدەر دیاریکراوە ، وە هەر قەزایەک ژمارەی دەنگدەرانی لە 100 هەزار کەس کەمتر بوو ئەوە لەگەڵ نزیکترین قەزای دەووبەری تێکەڵ دەکرێ وکورسیەکی پێ دەدرێ ، ئەوە جگە لەوەی هەر بەپێی هەمان ماددە خۆکاندیدکردن فەردیە واتە کاندیدەکان لە دەرەوەی حیزبەکان خۆیان دەپاڵێون .
یەكێك لە بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی شێوەی فرەبازنەیی هەڵبژاردن ئەوەیە هەندێك پارێزگا لە عێراق لەڕووی ئیدارییەوە كێشەی سنوریان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق، پارتی‌و یەكێتی ترسیان هەیە هەندێك قەزای ئەو ناوچانە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەیان كوردە لەچوارچێوەی شێوەی فرە بازنەیی هەڵبژاردندا تێكەڵ بكرێن لەگەڵ ئەو قەزایانەی كە زۆرینەی دانیشتوانەكانیان عەرەبن‌و بەوەش دەنگەكانیان لەو ناوچانە لەدەستبدەن، لایەنە بچوكەكانیش ترسیان هەیە لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا بەتەواوەتی نوێنەرایەتی لەدەستبدەن.
3-  چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیی بۆ دادگایی فیدڕاڵی دروست بووە ، بەپێی دەستور دادگایی فیدراڵی گەورەترین دادگایی دەوڵەتە وە تایبەتە بە تفسیری دەستورو یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند ، وە هەر ئەو دادگایەش تایبەتە بە پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ، بەپێی ئەو یاسایەی بۆ دادگاکە دانراوە دادگاکە لە 9 دادوەر پێک دەهات ، بەهۆی زۆری تەمەنەوە یەکێک لە دادوەرەکان خانەنشین کراوە ، بەمەش نیسابی یاسایی دادگاکە تەواو نابێت و ناتوانن دانیشتن بکەن بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن ،  بەپێی یاسایی دادگاکە چەند دادوەرێکی یەدەگ داندرابوون بۆ شوێن گرتنەوەی چۆڵبونی یەکێک لەو دادوەرانە بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەندامە یەدەگەکانیش خانەنشین بووین بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە و هیچ کەسێک نەماوە شوێنی ئەو دادوەرە پڕبکاتەوە ، بۆیە پەرلەمانی عێراق پێش هەڵوەشانەوەی خۆی دەبێت ئەم بابەتە چارەسەر بکات ئەویش یان بە دانانی یاسایەکی نوێ بۆ دادگای فیدڕاڵی یان تعدیل کردنەوەی یاسا کۆنەکە .

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×