لەژێر هیچ پاساوێکدا نابێت پارلەمان دابخرێت‌و بێ ڕۆڵ بکرێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-06-16     783
لەگەڵ ئەوەی هەموومان تێبینیمان لەسەر پێگەو رۆڵی پارلەمان هەیە،،دەزانین بەپلان وبەمەبەست پارلەمان بەم ڕۆژە گەیشتوە.

بەڵام پارلەمان وەک خۆی وەک قەوارەی هەرێم مقەدەس وپیرۆزن بەرهەمی سەدەیەک قوربانی میلەتێکن،پارلەمان وئەزمونەکە مەکەنە موڵکی دوو حزبی دەسەڵاتدار،پارلەمان ڕەنجی سەد ساڵەی میلەتێکە،حزبەکان دێن ودەڕۆن،میللەتە کە هەر دەمێنیتەوەو بەرزی ونزمی بەحزبەکان دەکات.

چارەسەری کێشەکان لەپەکخستن وڕاگرتن وداخستنی پارلەماندا نیە(ئەوەی ئێستا هەیە داخستنی پارلەمانە)دەیان ڕێگە هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

پارلەمان بەهەموو کەم وکوڕی وکێشەو گرفت وئەو دۆخە خراپەی تیایەتی هەر دەبێت کاری خۆی بکات،،سەرجەم هێزە سیاسیەکانی پارلەمان ودەستەی سەرۆکایەتی وفراکسیۆنەکان بەرپرسن لەئەم دۆخە نەخوازراوو چەقبەستوەی پارلەمانی تێکەوتوە.

پارلەمانە زیندوەکانی دونیا شەڕە تەپڵەک وشەڕە بۆکسی تیادەکرێت،،(هەدەپە)چەندین پارلەمەنتاری لەزیندان دان کەچی بایکۆتی کاری پارلەمانی ناکات ودەسبەرداری پارلەمان نابێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی
١٦-٦-٢٠٢٠

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×