میدیای کوردی رێگە خوشی بکات بۆ داگیرکاری تورکيا

نزار پیرۆ
  2020-07-08     728

   ئەمرۆ رووداو ڕاپورتێکی توندی بڵاوکردەوە کە مەبەست لێی تەنها ترساندن و ورە بەزاندنی خەڵکی کوردستانبو، شکاندنی کەسایەتی تاکی کوردبو، کە ڕۆژانە و بەردەوام ئەو کارە ئەنجامدەدات، وە بۆ ئەوەبو ڕێگا خۆشکات خەڵکی کوردستان بەو واقعە رازیبێت، کە چاوەروانیان دەکات.                                                 
راپورتەکە لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ بو سەر هەرێمی کوردستان، لەو راپورتەدا رۆداو بەئاشکرایی باسی ئامانجەکانی تورکیای کرد کە دەیەوێت بەدرێژایی ٢٥٠ کیلۆمەتر کە دەکاتە تەواوی سنوری باشوری کوردستان لە گەڵ باکور و بە قوڵایی ٥٠ کیلۆمەتر ، تورکیا دەیەوێت خاکی هەرێمی کوردستان داگیربکات تا دەگاتە موسل و  ميساقى مللى، خەونە مێژۆييەکەى ترکيا جێبەجێبکات.                                       

دیوەکەی تری راپورتەکە لە نیویورکەوە پەیامنێری رۆداو حسام نیزامەدین گلی، باسی لە بێدەنگی یوئێن و وڵاتانی ئەوروپای کرد سەبارەت بەم هێرشەی تورکیا و تەنانەت باسی لە لێدوانێکی دبلوماتارێکی بەریتانی کرد کە وتویەتی لە و کاتەی شەری سارد وە و تا ئیستا نەبینراوە ئەمریکا وەها پشتگیری تورکیا بکات وەکو ئیستا، رۆداو بێ ئەوەى نە لە دوور نە لەنزيکەوە باس لە هەڵوێستى دەستهەڵاتى باشۆر بکات سەبارەت بەو داگيرکرن و ئامانج و ئەو مەبەستەى تورکيا هەيەتى، تەنها ئەو وەڵامە نەبێت کە هەمۆ جارێ دووبارەدەکاتەوە ئەويش تاوانبارکردنى (پ ک ک) يە کە هاوکارى تورکيا دەکات بۆ ئەو ئامانجەى تورکييا دەيەوێت پێکبێنێت لە کوردستان، بەڵام وەکو ديار و ئاشکەرايە، ئەو مەترسييەى ئێستا لەسەر کوردستانە و رودەدات، وە ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەئەسێنێت، لە ژێر بێدەنگی و بێ هەڵوێستی ئەو دەستهەڵاتەیە کە کوردستان بەرێوەدەبات، بەداخەوە لە ژێر بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لایەن و حزبەکانی تری کوردستانە ، روداو بەو راپورتە دەیەوێت ئەو راستييە و ئەو واقيعە پيشانى خەلکى کوردستان بدات، بەخەڵکی کوردستان بڵێت ئەبێت ئێوە ئەو واقیعە قبولکەن، چوون ئەو دەستهەڵاتەی لە کوردستان هەیە پێی رازیيە و بێدەنگە و تەنانەت هاوکاريشە بۆ جێبەجێکردنى ئەو ئامانجەى تورکيا.

ئەوجا  فەرە بۆ رێگرتن لەو مەترسيانە، حیزبە کوردستانیەکان، خەڵک و پێشمەرگەی ئازا و دلێر، ئەبێت هەڵوێستیان هەبێت،  هەر تاکێکی کوردستان ئەبێت بێدەنگ نەبێت و بەرهەنگاری ئەو هێرشەی تورکیا بێت، ئاگاداری ئەو پیلانەبێت کە دەیەوێت کوردستان بباتە بن باری میساقی ملی و خویان وەک والی ژێر دەستهه ڵاتی ئەو میساقە کوردستان بەرێوەببەن، پێگەی هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکی گەورەدایە و ئەو بێدەنگییەی دەستهەڵات و چاوترسی حزب و لایەنەکان مەترسیدارە و لە ئایندەدا بە گران لەسەریان ئەوەستێت، وە کوتاییەکەی، ئەوەی رودەدات گەر فریاینەکەوین، مەرگەساتە.                                      

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×