بە بەدیلی یەکێتی و پارتییە لە کوردستان ئامادەیە

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2021-09-25     916
بەهەر پێوەرێك حوکمرانی ٣٠ ساڵەی یەکێتی و پارتی بپێوی،  بۆت ڕوون دەبێتەوە کەوا ئەم دوو حیزبە شکستی تەواویان هێناوە لە بەرێوەبردنی سەردەمیانەی کۆمەلگای کوردستان. لێرەدا زۆر بەکورتی  چوار بواری ستراتیجی ئەم شکستە دەستنیشان دەکەین.

1.شکست لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی ناوخۆیهەرێمی کوردستانو هەرێمی کوردستان و بەغدا.

ا. یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە چارەسەرکردنی مادەی ١٤٠.   

ب. یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە پاراستنی ئەو ناوچە کوردستانیانیەی پێشمەرگە بەخوێن لە چنگی داعشی پارستبوو/دەرهێنابوو.

پ. یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە یەکخستی خاکی هەرێمی کوردستان.  ئێستا سالی ٢٠٢١ یەکە ، کەچی هەروەك سالی ١٩٩٦، هەرێمی کوردستان دوو زۆنەو  سنووری نیوانیان دێگەلەیە. هەرێمی کوردستان سەرزەمینێکی پچر پچرە و یەکگرتوو نییە.

ج. یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە یەکخستنی زمانی کوردی.

پارتی دەتوانێ یەکێتی بە هۆێ ئەم شکستانە بزانێ. بەهەمان شێوە، یەکێتیش دەتوانێ پارتی بەسەرچاوەی هەمو شکستەکان بزانێ.  بەلام، ئەوەی گرنگە لە کۆتاییدا یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لەچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سەرەوە.

2.شکست لە کێشە نەتەوەیەکان.
کورد نەتەوەیەکی جیاوازە لە نەتەوەکانی دەوروبەری و کوردستانیش وولاتێکە، یەك زەمینی یەکگرتوو، بەسەر چوار ووڵات دابەشکراوە.

ا. یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لەوەی داوا لەو وولاتانە بکەن کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە کە نەتەوەی کورد وەك نەتەوەیەکی جیاواز بناسن. یەکیتی و پارتی هیچ ڕۆژێك بە دەسەلاتدارنی ئێران و تورکیایان نەووت، ئێمەی کورد جیاوازین لە ئێوە. پێیان نەوتن نکۆلی کردن لە هەویەتی کوردی لە وولاتەکەتان کارێکی دروست نییە.

ب.  یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لەوەی بەبەردەوام داوا بکەن چارەی کێشەی کورد لەو وولاتانە بەشەڕ لەگەل کورد نییە، پێیویستە ئەم کێشانە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. پێیان نەووتن تەنها ڕێگای ئاشتی، تەبایی و بەیەکەو ژیان ئەوەیە کە هەموومان جیاوازیەکان بناسین و هەولبدەین بە ڕێگای ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەین.

3.شکست لە بەرێوەبردنی کۆمەلگای کوردستان

یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە بەرێوەبردنی سەردەمیانەی کۆمەلگای کوردستان. خەلکی کوردستان دەپرسن ئەوان نەوت دەفرۆشن یان نەوت دەکرن؟  چۆن دەکرێ تۆ نەوت بفرۆشی و هەر قەرزاریش بیت لەم بازرگانییە؟  چۆن دەکرێت دوای ٣٠  ساڵ لە حوکمرانی کوردی، هاووڵاتی کوردستان ئاو، کارەبا،... تاد نەبێت. خەلکی کورستان داوایان نەکردوە، حکومەتی هەرێم چارەسەری شێرپەنجە بدۆزیتەوە، یان هەر شتێکیتر کە چارەی نییە ئەوان چارەی بکەن. بەلام، کارەبا کە زیاتر لە سەد ساڵە هەیە بۆ دەبیت لە کوردستان ببیتە مەتەڵ!

4.یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە پێشخستنی کوردستان

چۆن دەکرێت دوای ٣٠ ساڵ لەدەسەلاتی کوردی، سەرچاوەی سەرەکی داهاتەکان هەر بازرگانی دەروازەکان و  گومرگ بێت؟  کوا پیشەسازیتان؟ کوا سیستەمی بانکیتان؟ کوا سیستەمی ئایتی تان؟ کوا سەنتەرەکانی لێکۆلینەوەی زانستیتان،  ... تاد.

ئەو بابەتە ستراتیجییانەی سەروە پێویستی بەچارەسەرە. ئەم چارەسەرەش بە یەکێتی و پارتی ناکرێت.  کوردستان پێویستی بە هێزی سایسی نوێیە. دوای ٣٠ ساڵ لەحوکمرانی یەکێتی و پارتی،  کوردستان پێویستی بە بەدیلی یەکێتی و پارتییە. بەدیلێك کە بە میسۆدێکی (method) جیاواز لە یەکێتی و پارتی کار لەسەر ئەو بابەتانەی سەروە کار بکات. بەدیلێك  لە فکری ئەوەدا بێت لە ڕێگای بە پیشەسازیکردنی کوردستان ،نەك بە پشت بەستن بە  بازرگانی دەروازەکان  و گومرگ ،کوردستان لە وولاتێك لە قۆناغی گەشەسەندن (developing country) بکاتە وولاتێکی گەشکردوو (developed country)،

 هەمو ئەو هێزە سیاسیە نوێیانەی لە دەییەی ڕابردوو سەریان هەلداوە ، هەریەك بەتەنها، نەبوون بە بەدیلی تەواوی یەکێتی و پارتی.
بۆ یەکەم جار لە کوردستان چانسی ئەوە هەیە بەرەیەکی سیاسی نوێ پێك بێت کە ببێتە بەدیلی یەکێتی و پارتی و جێگای متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستانیش بێت. ئەم بەرەیەش دەتوانێ پێك بێت لە رەوتەکەی كاك لاهور ،  رەوتەکەی کاك دکتۆر بەرهەم، نەوی نوێ، پەرلەمانتارە نارازیەکانی بەغدا و کوردستان، بەشێك لەگۆران، تاد.

ئەم هێزانە تەواوکەری یەکترین. بەیەکەوەوە دەتوان هێزو پشتیوانی جەماوەری، دبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودولەتیەکان و میدیا بۆ ئەم هێزە نوێیە دەستبەر بکەن. بەیەکەوە دەتوانن متمانەی جەماوەریش بۆ سیاسەت و سیاسیەکان بگەرێنەوە.  ئەو هێزانە ئەگەر هاوکاری یەکتربن ئەوا بۆ یەکەم جار لە مێژووی نوێی کوردستان بەدیلی یەکێتی و پارتی دروست دەبێت.



نوسەری ئەم بابەتە پرۆفسۆری یاریدەدرە لەزانکۆی لۆریە، واترلو /کەنەدا
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×