گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان نەکات

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2018-12-24     1658

بەشداریکردن یان نەکردنی گۆڕان لەحکومەتی مەسرو بارزانی بابەتێکی گرنگی سیاسی کوردستانە. من لێرەدا بەکورتی باسی ئەوە دەکەم بۆچی گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی کوردستان نەکات. 
هەمو ئەو ئارگیومەنتانەی باسی لەمەترسی بەشدارنەکردنی گۆڕان  لەحکومەت دەکەن دوانن: 



١. یەکەم لەبەشدارینەکردنی گۆڕان، ئەوا یەکێتی سوودمەند دەبیت. 


٢.  بەبەشدارینەکردنی گۆڕان لە حکومەت، ئەوا گۆڕان تەریك دەکەوێتەوە. 

پێش ئەوەی بچمە سەر ئەو دوو بابەتەی سەروە، با لەسەرەتادا ئەوە بلێم، ڕەنگە لەماوەی ڕابردو کەس هێندەی من باسی لەگرنگی ئارامی کۆمەلگای کوردستان نەکرد بێت. من لەگرنگی ئارامی کۆمەلگا باش تێدەگەم و دەزانم تەنها لەهەلومەرجی ئارامی کۆمەلگا هەمو بوارەکانی کۆمەلگا چانسی چاکردن و پێشخستنیان بۆ دەرەخسێ.



من مەبەستیشم لەبەشدارینەکردنی گۆڕان لە دەسەلات بڕەودان بەڕادیکالیزم نییە. بەپێچەوانە، من بڕاوام وایە تەنها بەگرتنەبەری سیاسەتێکی پراگماتیزم  کۆمەلگای کوردستان پێش دەکەویت  و گۆڕانیش دەتوانیت سەرکەوتو بێت.  هەر بۆیە  من بەشدارنەکردنی گۆڕان لە حکومەتی داهاتو بە سیاسەتیکی پراگماتیزم دەزانم نەك ڕووکردنە ڕادیکالیزم و هەلچون.  



با بگەرێنەوە سەر ئەو ئارگیومەنتانەی لەئەگەری بەشداری نەکردن  لەحکومەت گۆڕان دوچاری دەبیتەوە. 
لە ئەگەر بەشدارینەکردنی گۆڕان لەحکومەت، ئەوا یەکێتی سودمەند دەبێت و پێگەی لەزۆنی سەوز بەهێزتر دەبێت. ئەو ئارگیومەنتە لەکورت ماوەدا ڕاستە. بەڵام، پێویستە پێوەری گۆڕان بۆ کاری سیاسی  سودو زیانی یەکێتی نەبێت، بەلکۆ چاکردنی هەلومەرجی خەلکی کوردستان بێت.



ئەگەر لەبەشداریکردن ئەوەی گۆڕان بەدوایەتی، واتە چاکردنی هەلومەرجی ژیانی خەلکی کوردستان،  بەدەستی نێنێت، کە دیارە لەئێستادا نایهێنێت، ئیتر بەشداریکردن تەنها بۆ پاشەکشەکردن بەیەکێتی و کەمکردنەوەی ڕۆلی ئەو لە حکومەت سودی بۆ کۆمەلگای کوردستان نابێت. 



لەمەش گرنگتر، پاشەکشەکردن بەیەکێتی وەك هێزێکی منافس مانای وانییە ئۆتامتیکیەن گۆڕان سوودمەند دەبیت. لەهەلومەرجی ئێستادا لە پاشەکشەی یەکێتی لە جیاتی گۆڕان  پارتی سودمەند دەبێت. ئەمەی دوایش، واتە سوەمەند بوونی پارتی،  مانای وایە  گۆڕان کارێکی نەکرد بەسودی خۆی تەواو بێت. گۆڕان لەپاشەکشەکردن بەهێزێکی منافسی خۆی هێزێکیتری منافسی خۆی بەهێزتر دەکات.  
هەربۆیە من پێم وایە  پێوەری بەشداریکردن و نەکردنی گۆڕان لە حکومەت نابێت  پاشەکشکردن/نەکردن بە یەکێتی بێت. 



سەبارەت بەئارگیومەنتی بەتەریکەوتنەوەی گۆڕان لەئەگەری بەشدارینکردن لەحکومەت، من پیم وایە،  تەریکەوتنەوەش پەیوەدنی بەشداری کردن/ نەکردن نییە.
گۆڕان لە دوەرەی ڕابردوو بۆ ماوەیەك لە حکومەتیش بوو، کەچی لە دواین هەلبژاردن دەنگەکانی کەمیکرد.  ئەگەر بێتو ئەم جارە لە حکومەت بەشداری بکات ئەوا بێ هیچ گومانێك لەداهاتو ژمارە دەنگەکانی کەمتریش دەبێت. مەسەلەی تەریکەوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەشیوەکارکردنی گۆڕانە.
  لە کوردستان و تارادەیەکش لە هەموو جیهان حیزبی سیاسی بەم شێوەی خوارە کار دەکات. 



هەر حیزبێکی سیاسی ژمارەیەك لە خەلکی هەیە کە لەڕێزی دواوە کاردەکەن، ئەمانە بە ئینگلیزی پێیان دەلین ئیستابلیشمەنت (Establishment). ئەم ڕێزە لە ئەندامان هیزی مادی و مەعنەوەی حیزبن. لە ڕووی سیساسیەوە نەخشە ڕێگا دادەنێن، توانای مادی بۆ حیزب کۆدەکەنەوە، ئەگەر پێویستیش بکات، لەهەلومەرجی کوردستان،  بۆ بەرگری لەحیزب هێزی پاریزگاریشی بۆ دابین دەکەن.  
لەرێزی پێشەوەش، حیزب ژمارەیەك لە ئەندامی چاپوك، قسەزان (communicative) ، بەرچاو و دلسۆزی هەیە کە دەتوانن بەرنامەی حیزب ببنە ناو کۆمەلگا و دەنگدەری بۆ کۆبکەنەوە. 
لەڕابردو گۆڕان ئەم دوو ڕیزەی لە ئەندامان هەبوو  و وەك یەك تیم  (Team)  کاریان دەکرد.   لە ئێستادا، ئالوگۆر بەسەر شێوەکارکردنی گۆڕاندا هاتوە. بەتایبەتی لە ڕیزی دواوە. 

لە ئێستادا، ژمارەیەك لەوانەی لە ڕیزی دواوە کاریان دەکرد یان وازیان هێناوە یان چالاك نیین و وەك  خاوەن ماڵ و بربرە پشتی گۆڕان دەرناکەون و کار ناکەن.  ئەوانەش کەماون هەندێیان ئارەزوی پلەو پۆستیان هەیە، کە ئەمەیان زۆر ترسناکە. 



لەئیستادا، پەیوەندی گۆڕان بە هەلسوراوەکانی لەدەرەوی کوردستان یان زۆر لاوازە یان بەتەواوی پچراوە. لەڕابردودا کوردانی تاراوەگە هێزێکی مادی و مەعنەوەی گەورە بون بۆ گۆڕان و سەرچاوەی هێنانی دەیان بیرۆکەی  سیاسی و بەرنامەی کاری کۆمەلایەتی گرنگ بون بۆ گۆڕان کە لە ئێستادا نەماوە. 
ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان پەرلەمان و پلەدارەکانی ڕابردووی گۆڕان لەجیاتی ئەوەی وەك خاوەن مالی گۆڕان و بربرەی پشتی گۆڕان دەرکەون  ئیستا ئەوان  لە دۆلێك دەخوێنن و گۆڕانیش لە دۆلێکیتر. 
من پێموایە، ئەو هۆیانەی ژماردم و هۆی تریش دەبنە سەرچاوەی تەریك کەوتنەوەی گۆڕان نەك بەشدارینکردن لەحکومەت.  بۆ نەمانی مەترسی لەسەر تەریکەوتنەوەی گۆڕان پێویست ئەو  بابەتانەی سەرەوە چارەسەر بکرێن. 



هەر ئەوەی تاکو ئیستا گۆڕان ساغ نەبۆتەوە لەسەر بەشداری نەکردن  لەحکومەت هەرئێستا زەرەی داوە لە پرۆسەی چاکردنی هەلومەرجی کوردستان (the damage is already done). 
هێزێك لەبیری چارەسەرکردنی هەلومەرجی کوردستان، دوەلەتی دامەزراوەیی، دیموکراسیەو  ڕۆلی یاسادا بیت، چۆن دەتوانێت لەگەل پارتی لەماوەیەکی زۆر کەمدا ڕێکەوێت  دوای ئەو هەمو سوکایتەی پارتی  بەپەرلەمانی کوردستانی کردو سەدان میرد منالیان  ڕەوانەی ناو پەرلەمان کرد بۆ سوکایەتیکردن بەشەرعیەت، یاسا، پەرلەمان و پەرلەمانتاران. 



بەشدارکردن گۆڕان لەحکومەتی مەسرور بارزانی جگە لە خزمەتکردن بە چەند کەسێکی ناو گۆڕان، هیچ خزمەتێك بەچارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان ناکات. بە پێچەوانە،  بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەت پاداشتە بۆ پارتی دوای ئەو هەمو سوکایەتەی پارتی بە پەرلەمان و حکومەتی کوردستانی کرد و ڕێگاش خۆش دەکات بۆ ئەوەی پارتی لە هیچ کارێکی نایاسایی نەسلەمەێتەوە لە ئیستا و داهاتودا. 



با هەموان بزانن  چارەسەرکردنی هەلومەرجی کوردستان کاری ڕۆژێك‌و دوان نییە و کاری هیچ کەسێکیش نییە بەتەنیا.  ئەم بابەتە پیویستی بەپلان‌و کاری بەبەرنامەو درێژخایەن دەبێت.  گۆڕان پێویستە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات. با  حکومەت  پیرۆزی یەکێتی‌و پارتی بێت. پێوسیست ناکات  گۆڕان  بەگەندلیەکانی ئەوان بگلێ. 



لەکۆتایدا دەڵێم، بەبەشداری گۆڕان لەحکومەت،  خەلکی کوردستان چیتر جیاوازی  نێوان گۆڕان ئەوانیتر نابێنێت‌و دەلێن هەمویان هەر یەکن،  بەمەش تروسکایەك بۆ چاکردنی هەولومەرجی کوردستان نامێنێت.   هەر بۆیە من بەشداری گۆڕان لەحکومەت بەخۆکشتنی سیاسی گۆڕان دەزانم. بەپیچەوانەش، بەشدارینەکردنی گۆڕان لەحکومەت هەلێکی زێرینە بۆ ئەوای گۆڕان سزای پارتی بدات لەسەر کارە ناشەرعیەکانی دژی پەرلەمانی کوردستان، بەمەش هەنگاوێك کوردستان پێش بکەوێت لەچەسپاندی ڕۆلی یاساو شەرعیەت‌و ڕیزی گرتن لەدەنگی هاولاتیان. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×